کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و دروستبوونی توز دەکات.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆدوو شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( ١-٢ ) بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە نەخشەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
ئاشکراشی دەکات کە سبەی سێ شەممە کەش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکی سووک و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
هەولێر : ٤٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٤١ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٤٢ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٢ پلەی سیلیزی
سۆران : ٤٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٣١ پلەی سیلیزی
گەرمیان ٤٤ پلەی سیلیزی