ئەنداێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات کە هەرێمی کوردستان تا ئێستا هیچ لایەنێکی دیاریکراوی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار نەکردووە، چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو بەدواداچونانە دەکەین کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن وتیشی"حكومەتەكەی سودانی نا مرۆڤانە مامەڵەی كرد لەگەڵ موچەخۆران".
هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوە و ئەندام مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوامیی بایکۆتی ڕەوتی نیشتمانیی شیعی بۆ پرۆسەی سیاسی " زۆرێک لە هاوکێشەکان دەگۆڕێت" و پێشبینی کرد کە هەڵبژاردنی داهاتوو بۆ هەموو لایەنەکان قورسترین بێت.
زێباری لە میانی میانداریکردنیدا لە بەرنامەی (من اڵاخر) لە کەناڵی (السومریە)، ڕایگەیاندووە" حکومەت توانیویەتی جۆرێک لە سەقامگیری و جێگیری لە عێراقدا بپارێزێت، سەرەڕای ڕووداوە هەرێمییەکانی ئەم دواییە".
ئاماژەی بەوەشکرد؛ هەڵبژاردنی داهاتوو بۆ هەموو لایەنەکان قورسترین دەبێت.
ناوبراو وتی" حکومەتی داهاتوو دوای هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی داهاتوو بەبێ ڕێککەوتنی نیشتمانی پێکناهێنرێت، ئێمە ڕۆڵێکی گەورەترمان دەبێت لەجاران لە پێکهێنانی ئەو حکومەتەدا”، ڕوونیشیکردەوە کە "پاشگەزبوونەوە لەڕێککەوتنەکانی پێکهێنانی حکومەت شتێکی ئاساییە".
زێباری ئاماژەی بەوەکرد" بەردەوامیی دوورکەوتنەوەی ڕەوتی سەدر زۆرێک لە هاوکێشەکان دەگۆڕێت، و موقتەدا سەدر لە دۆخەکە نیگەرانە و ئەو هاوپەیمانێکی هەمیشەیی ئێمەیە".
سەرکردەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی لەوەش کردەوە کە " پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕەوتی سەدر لەئاستێکی باشدایەو ئاگاداری بۆچوونەکانیانین".
وتیشی" زێباری لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەكرد: چەند چیرۆکێکی سەیر دەرکەوتوون، گوایە ئیسرائیل و ئەمریکا کێڵگە نەوتییەکانی کوردستانیان کردۆتە ئامانج، باشە کێ رادارەکانی بەغدادو زیقاری کردە ئامانج؟ پێموایە ئەمە هەوڵێکە بۆ سەلماندنی خۆیان لە دوای شەڕی (١٢) رۆژەو قەرەبووکردنەوەی تێكشكانەكان".
زێباری سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان باسی لەوەشكرد،جۆری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان گۆڕدراون بۆ شێواندنی شوێنپێ هەڵگرتنی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە، بەڵام ئەوان زانیاریمان هەیە لەسەر ئەو لایەنانە، بە ناوی كەسەكانیشەوە.