ئەمڕۆ دووشەممە، پارتی کرێکارانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد دو فەرماندەی لە ساڵەکانی ٢٠١٩ و ٢٠٢١دا لە دوو بۆردوماندا کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی راگەیەندراوەکە، کۆچەرۆ ئورفا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەی لە ساڵی ٢٠١٩ لە بۆردومانێکی تورکیادا کراوەتە ئامانج.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا گیانلەدەستدانی نورەدین سۆفی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی پاراستنی گەل ئاشکرا کراوە کە ساڵی ٢٠٢١ لە بۆردومانێکی تورکیادا کراوەتە ئامانج.
مانگی ئایاری ڕابردووش پەکەکە گیانلەدەستدانی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون، دوو لە سەرکردە باڵاو و دێرینەکانی حزبەکەی ڕاگەیاند.