لە کۆیە دابەشکردنی ئاو ڕاگیرا

بەهۆی شکانی بۆری ئاوی خواردنەوە، دابەشکردنی ئاو لە بەشێکی سەنتەری شارۆچکەی کۆیە ڕاگیرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئاب بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ڕایگەیاند" بەدوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە کە کاتژمێر ٧:٢٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی کارکردن لە شەقامی (٤٠ مەتری) لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژە لە دوو شوێن بۆری سەرەکی قەبارە (١٢ و ١٠) شکێنرا بە ناچاری پڕۆژی ئاوی (بۆگد – کۆیە) وەستێنرا".

باسی لەوەشکردووە کە لە ئێستادا تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکاری شەقامی (40 مەتری) سەرقاڵی چاککردنەوەی شکاوی بۆرییەکانن.

دەشڵێت" هەر کاتێک کاری چاککردنەوەی بۆرییەکان تەواو کرا دەست دەکرێتەوە بە دابەشکردنی ئاو، بۆیە داواکارین لە هاووڵاتییانی شارەکەمان بە وشیاری و بە پێی پێویست ئاو بەکاربهێنن تا کاتی چاککردنەوە هاوکار و هەماهەنگمان بن".




PM:01:47:11/08/2025