سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان هۆشداری دەدات و دەڵێت" دۆخی پەروەردە خراپە" و راشیدەگەیەنێت" هەزاران مامۆستا خانەنشین بوون و جێگاکانیان پڕنەکراوەتەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئاب عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، هۆشداری دەدات لە خراپتربوونی دۆخی پەروەردە و فێركردن لە ساڵی نوێی خوێندن، جەخت دەكاتەوە ئەگەر بابەتی مووچە چارەسەر نەكرێت ئەمساڵ نەك تەنها لە سلێمانی بەڵكوو بایكۆت سەرتاسەری کوردستان دەگرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کێشەکە تەنها موچە نیە لە گرفتی پەروەردە، بەڵکو کەمی میلاکیش گرفتێکی گەورەی دیکەی پەروەردەیە بەهۆی ئەوەی هەزاران مامۆستا خانەنشین بوون و جێگاکانیان پڕنەکراوەتەوە.