دەزگای ئاسایشی هەرێم: دوو بکوژی منداڵێک دەستگیرکراون



 ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بکوژی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی راگەیاند

ئاسایش دەڵێت” دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی کوشتنی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ڕۆژی ٧ ی ئەم مانگە لە پارێزگای دیالە، لەلایەن ژن و مێردێکی بەخێوکەر و هەڵاتنی تۆمەتباران بەرەو هەرێمی کوردستان لێکۆلینەوەکانمان دەستیپێکرد.”

ئاماژە بەوەشکراوە، شەوی ١٠ی ئەم مانگە دوو تۆمەتبارەکە لە چەمچەماڵ دەستگیرکران و رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکرێنەوە.




PM:09:27:11/08/2025