شاندێکی بەڕێوەبەری خۆسەر بۆ دانوستان گەیشتنە دیمەشق

شاندێکی بەڕێوەبەری خۆسەر بە سەرۆکایەتی ئلهام ئەحمەد بۆ دانوستان و کۆبونەوە گەیشتنە دیمەشق، 

بە پێی میدیاکانی سوریا، بڕیارە ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆببێتەوە و باس لە ڕێکەوتنی نێوانیان بکرێت. 

هاوکات، شاندێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ خولێکی نوێی دانوستان بۆ تەواوکردنی رێککەوتنەکەی ١٠ی ئازار گەیشتە دیمەشق. لە دانوستانەکاندا بە سەرۆکایەتیی ئیلهام ئەحمەد، چەند تەوەرێک تاوتوێ دەکرێت.

سەردانەکەی ئیلهام ئەحمەد لە کاتێکدایە کە ناکۆکی لەسەر کۆنفرانسی یەک هەڵوێستی پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دروست بوو.




AM:09:03:12/08/2025