کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە. 

بەپێی بەڕێوەبەرایەتیەکە، ئەمڕۆ سێ شەممە  ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەردەوامی کاریگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لەکەشدا. 

هەروەها مەودای بینین لە نێوان ٣ بۆ ٧ کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشی سبەی چوار شەممە کەشناسی دەڵێت'' ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و مەودای بینی لە نێوان ٧ بۆ ٩ کیلۆمەتر دەبێت. 
پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ. 

پەلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم: 
هەولێر : ٤٣ پلەی سیلیزی 
سلێمانی : ٤١ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٤٢ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤٥ پلەی سیلیزی 
زاخۆ : ٤٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٣ پلەی سیلیزی
سۆران : ٤١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٣١ پلەی سیلیزی
گەرمیان ٤٥ پلەی سیلیزی




AM:10:28:12/08/2025