پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق رایدەگەیەنێت بەهۆی متمانە نەبونی هاوڵاتیان بە بانکەکان تا ئێستا %٨٠ی پارەی عیراق لە ماڵەکاندایە.
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند:''بەرنامەی چاکسازی بانکی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ هەوڵدەدەن متمانەی هاووڵاتیان بە بانکەکان زیاد بکەن و گرنگی دەدەن بە زیادکردنی متمانەی هاووڵاتیان بە بانکەکان و بەهۆیەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە و کەموکورتییەکان دەدەن.''
پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق باسی لەوەکرد، تا ئێستا هاوڵاتیان متمانەیان بە بانکەکان نیەو لە ئێستادا %٨٠ی پارەی عیراق لە دەرەوەی بانکەکاندایە و لە ماڵەکاندان .
عەلی عەلاق ئاماژەی بەوەشکرد، بەرنامەی چاکسازی بانکەکان خۆی لە نوێکردنەوەی سیستمی بانکەکان دەبینێتەوە، بەشێوەیەک هاوتا بێت لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و راکیشانی کۆمپانیا جیهانییەکان.