ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دوو بژاردەی هەرێم بۆ پێدانی مووچە دەخاتەروو

دوو لیستی مووچەی  مانگی ٦ و ٧ لای وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌و تائێستا واده‌ی ناردنی مووچه‌ی هیچ مانگێكیان دیار نییه‌ وحكومه‌تی کاربەرێکەری هەرێمیش ئامادە نییە پێش پێدانی گەرەنتی بڕی ١٢٠ ملیار دیناری دیكه‌ وه‌ك داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم  ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات.

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، دوو بژاردەی بەردەم هەرێم  لەم دۆخەدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت " یان دەبێ خۆی مووچە بدات یان پابەندی رێکەوتن بێت.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، حکومەتی هەرێم لەبەردەم دوو بژاردەدایە یان بە داهاتی ناوخۆ (نەوتی و نانەوتی) مووچەی مووچەخۆران دابەشبکات، یان پابەندی رێککەوتن بێت لەگەڵ حکومەتی عێراق، وتیشی، "ئەزموونێکی تاڵمان لەگەڵ لێدوان و رێککەوتنەکان هەیە”.

دوای نزیكەی ٩٠ رۆژ، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی ٢٥ی٧ی ٢٠٢٥ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری دەستپێكرد و رۆژی ٢٧ی تەمووز ٢٠٢٥ كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە هات.



PM:02:56:12/08/2025