ئاژانسی سانا بە پشتبەستن بە بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگری سوریا رایگەیاند " بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو گروپی هێزەکانی هەسەدە دزەیان کردبووە سەنگەرەکانی سوپا لە تەل مەعز لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب و لە ئەنجامدا سەربازێکی سوپا شەهید بوو".
یەکە سەربازییەکانی سوپا بە پێی راگەیاندنەکەی وەزارەتی بەرگری، سوپا وەڵامی سەرچاوەکانی تەقەیان داوەتەوە، هەوڵی دزەکردنەکەیان پووچەڵکردەوەو، هێزە هێرشبەرەکانیان ناچارکرد بۆ شوێنەکانی پێشووی خۆیان بکشێنەوە.
" هێزەکانی هەسەدە بەردەوامن لە کردنە ئامانجی پێگەکانی سوپا لە ناوچەکانی مەنبج و دێر_حافەر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، بە شێوەیەکی بەردەوام" وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بۆ دەکات.
هەروەها هاتووە "هەسەدە بەشێوەیەکی پچڕپچڕ و بە نزیکی ڕۆژانە بەشێک لە ڕێگاکانی شاری حەلەب بەڕووی دانیشتواندا دادەخات.
وەزارەتی بەرگری سوریا وەک ئاماژەی بۆ دەکەن، جەخت لەسەر پابەندبوون بە ڕێککەوتنی دەوڵەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەنەوە.
وەزارەتی بەرگری دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوامی ئەو کارانە دەرئەنجامی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە.
روانگەی سوریش ئاماژە بە بارگرژی ئەو ناوچەیە لە نێوان هەردوولادا دەکات.
تا ئێستا هەسەدە هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.