لە شارێکی کورستان دوو ڕۆژ پشووی فەرمی راگەیەنرا

بە بڕیاری پارێزگاری کەرکوک، سبەی چوار شەممە بەبۆنەی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن، کرایە پشوو، هاوکات بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە پشووە.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاویکردەوە، سبەی چوار شەممە ١٣ی ئابی ٢٠٢٥، بەبۆنەی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن، لە دامودەزگاکانی سنووری ئەو پارێزگایە پشوو دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە تەواوی پارێزگاکە هەوڵەکان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەواو، دەخرێنەگەڕ.

ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی پێنج شەممە لە تەواوی عێراق پشووی فەرمییە.




PM:03:58:12/08/2025