کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناکرێت
مەسرور بارزانی لە ئەمریکایە

لە کاتی ئاساییەدا هەموو چوارشەممان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەدەچوو، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی ئەوەی سەرۆکی حکومەت لە گەشتەکەی لە ئەمریکا نەگەڕاوەتەوە کۆبوونەوەکە ئەنام نادرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە١٣ی ئابی ٢٠٢٥، ماوەی دوو هەفتەیە سەرباری خراپی دۆخی هەرێم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوە ناچێت، لەمبارەوە سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران بە ( سپی ) راگەیاند "  به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ هه‌فته‌ی داهاتووش كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجامنادرێت، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ تا ٢٢ ئه‌م مانگه‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له ‌گه‌شته‌كه‌ی لە ئەمریکا ناگه‌ڕێته‌وه‌ كوردستان".

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ئەمڕۆ ١٣ ی ئابەو مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی ٦ و ٧ یان وەرنەگرتووە و لە ماوەی ٤ مانگی رابردوو تەنیا یەک مووچە دابەشکراوە و تا ئێستاش هیچ ئۆمێدێک بە رێکەوتنی بەغدا و هەولێر نییە.




AM:11:38:13/08/2025