پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند" هەڵمەتی دەستگیركردنی دەرۆزەكەران بەردەوامە و نۆ دەرۆزەکەر دەستگیرکران".
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند" لەچوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی دەرۆزەکەران لەشاری سلێمانی، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، نۆ دەرۆزەکەریان دەستگیرکرد کە لەشەقام و شوێنە گشتییەکاندا کاری دەرۆزەکەریان دەکرد".
ڕوونیشیکردەوە ئێستا دەستگیرکراوەکان لە سەرجەمیان خەڵکی دەرەوەی شاری سلێمانین، بەبڕیاری دادوەری تایبەتمەند ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە کە هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كاری دەرۆزەكردن دەكەن بەردەوام دەبێت و دەرۆزەكەران دەستگیردەكرێن و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.