وتەبێژی فراكسیۆنی نهوهی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: چەند ئەندام پەرلەمانێکی نەوەی نوێ سەردانی چەندین بنکەی پۆلیسیان کردووە لە سلێمانی، هەموو بنکەکان رایانگەیاندووە کە لەلای ئەوان نییە ئەمەش واتا ( شاسوار لە شوێنێکی دیکەیە).
ڕێبوار ئهوڕهحمان، وتیشی'' دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر ئەوەیە کە پێشتر رایگەیاندبوو، ئەگەر هەرێم گرفتی مووچە چارەسەر نەکات، هەڵوێستی جددیان دەبێت.''
باسیان لەوەشکرد، کە تا ئێستا نازانن لە كوێ دەستبەسەرە و نەشیان هێناوە بۆ دادگا، هەروەها لەرووی یاساییەوە بە غیابی حوكمدراوە و پارێزەكەی پەڵكی گرتووە لەو بڕیارە.
ئەمە لە کاتێکدایە، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید، بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.