مامێک ٤ برازای خۆی لەسەر کێشەی زەویوزار دەکوژێت

لە پارێزگای لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مامێک لەسەر کێشەیەکی کۆنی زەویوزار ٤ برازای خۆی دەکوژێت.

پێگەی مێهر نیوزی ئێرانی بڵاویکردەوە،” بیهروز بازوەند، فەرماندەی پۆلیسی شاری دولفان لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە گوندی باباجانی سەر بەشاری دولفان، بەهۆی کێشەی زەویوزار، کەسێک بە چەک چوار برازای خۆی کوشتووە و دوای ئەم ڕووداوە هەڵاتووە، بەڵام تەنیا دوای دوو کاتژمێر پۆلیس دەستگیری کردووە.” 

لە ئێستادا  تۆمەتبارەکە رادەستی دەسەڵاتی دادوەری کراوە بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی لە بەرامبەری بگیرێتەبەر و کێشەکەش لەسەر زەویوزار بووە.



PM:02:44:13/08/2025