لە قەزای خەبات خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە

شۆفێرانی تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی لە قەزای خەبات دەستیان کردەوە بە خۆپیشاندان و ڕێگەی نێوان هەولێر بۆ موسڵیان داخست.

شۆفێری تانکەرەکان باسیان لەوەکرد، هۆکاری ناڕەزایەتییەکەیان بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە لە پاڵاوگەکانی سنوورەکە تەنها ڕێگا بە کارکردنی ئەو تانکەرانە دەدرێت کە شۆفێرەکانیان خەڵکی تورکیا و ئێرانن.

ئاماژەیان بەوەشکرد، ڕێگری لە شۆفێرانی دانیشتووانی سنوورەکە دەکرێت لەو پاڵاوگەکاندا کاربکەن.



PM:03:27:13/08/2025