کەناڵی سۆمەریە زانیاری نوێ و گرنگی مووچە ئاشکرادەکات

 سۆمەریە, ئاشکرایدەکات، نەوت هەناردە دەکرێت و کێشەی مووچە چارەسەر بوو

کەناڵی سۆمەریە نیوز ، بڵاویکردەوە” وەزارەتی نەوتی عیراق بە فەرمی ڕایگەیاندوە هەفتەی داهاتوو نەوتی هەرێم هەناردەی بەندەرەکانی جیهان دەکرێت.”

هەروەها، دوای هەناردەکردنەوەی  نەوت سودانی و وەزیری دارایی ئاگادار دەکەنەوە تا مووچەکان ڕەوانەی هەرێم بکەن. 

ئەوەشی ئاشکراکردوە، هیچ کاتێک بەقەت ئێستا هەرێم نەرمی نەنواندووە و بەڵێنی کۆتایی درا بۆ ڕادەستکردنی نەوت و داهات، بۆیە هەفتەی داهاتوو مووچە هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری هەرێم.




PM:04:00:13/08/2025