حزبی شیوعی کوردستان شێوازی گرتنی سەرۆکی نەوەی نوێ بەوشێوەیە ڕەتدەكاتەوەو داوای ئازادكردنی دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ئاب حیزبی شیوعی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا سەرکۆنەی شێوازی دەستبەسەرکران و مامەڵە لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەن.
لە بەشێکی راگەیەنراوەکەیاندا هاتووە" لە كاتێكدا كە شاسوار عبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەیەكەو بەشدارە لە پرۆسەی سیاسی لە كوردستان و عێراق دا و ئەندامی پەرلەمانی ھەیە نەدەبو بەو شێوەیە ھەڵسو كەوتی لەگەڵدابكرێت، بەھێزو بە چەكدار دەستبەرو زیندان بكرێت" .
حزبی شیوعی کوردستان هەروەها داوا دەکات دەزگای دادوەری هەرێم دوور بێت لە دەستوەردانی سیاسی و دەڵێت" شێوازو كاتی گرتنەكە وا نیشاندەدات کەدامەزراوەی دادوەری و جێبەجێکارلە ھەرێمی كوردستان و لەململانێی سیاسیدا دەستیوەردان بکات، کە خوازیارین ئەم دامەزراوانە دووربخرێنەوە لە ململانێی سیاسی".