ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی پەنجاعەلی شاری کەرکوک، ڕووداوێکی کوشتن ڕوویدا و تێیدا کەسێک لەلایەن مامییەوە کۆتایی بە ژیانی هێنرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ئاب پۆلیسی کەرکوک بلاویکردەوە کە بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان مام (بکوژ) و برازاکە (کوژراو)ـدا دواجار بووەتە هۆی ئەوەی مامەکە برازاکەی کوشتووە.
پۆلیسی کەرکوک ڕاشیگەیاند کە هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی عروبە توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەی ورد لەبارەی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە، هاوکات تەرمی کوژراوەکەش بۆ ئەنجامدانی توێکاری و ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە.