کۆمسیۆنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ کەسوکاری گەریلا و سەربازە تورکە کوژراوەکان کۆدەبێتەوە

کۆمیسیۆنی هاوپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیا دوای سێیەمین کۆبوونەوەی خۆی کە دوێنێ سێشەممە بەڕێوەچوو، بڕیاریدا لە کۆبوونەوەی داهاتوودا لەگەڵ لایەنە زیانلێکەوتووەکانی شەڕ کۆببێتەوە.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، کۆمیسیۆنی پەرلەمانی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بڕیاریداوە لە چوارەمین کۆبوونەوەی خۆیدا، کە لە بڕیارە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ی ئەم مانگەدا بکرێت، لەگەڵ بەشێک لە "دایکانی ئاشتی کە منداڵەکانیان چوونەتە شاخ، خێزانی ئەو سەربازانەی تورکیا کە لە شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکەدا کوژراون، کۆببێتەوە.

بڕیارە ماهینوور ئۆزدێمیر گۆکتاش، وەزیری خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتیی تورکیاش لەم کۆبوونەوەیەدا بەشداری بکات.




AM:12:03:14/08/2025