وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە تێدا پشتبەستن بە داهاتی نەوتی زیادیکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی شەش مانگ بریتی بووە لە ٦٢ ترلیۆن و سێ ملیار و ٩٣٧ ملیۆن دینار.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە هەمان ماوەدا خەرجییەکانی عێراق زیاتربوون لە ٥٧ ترلیۆن دینار، نزیکەی ٥٣ ترلیۆن دیناری بۆ خەرجییەکانی وەگەڕخستن و مووچە بووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە؛ پشتبەستن بە داهاتی نەوتی عێراق لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بەرزبووەتەوە.