هەسەدە: لەگەڵ ئەمریکا ئەرکی نوێی هاوبەش تاوتوێ دەکەین

هەسەدە، ئاشکرایدەکات، هیچ فشارێکی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانیان بوونی نییە، بەڵکو ئەرکی نوێ بە هاوبەشی تاوتوێ دەکرێت. 

سەرچاوەیەک لە هەسەدە بە ئاژانسی نۆرس پرێسی ڕاگەیاند'' ئەو ڕاپۆرتانەی ماڵپەڕی میدل ئیست ئای بڵاویدەکاتەوە دوورە لە ڕاستیەوە و ئەمریکا هیچ فشارێکی لە هێزەکانمان نەکردوە تاوەکو لەگەڵ دیمەشق ڕێککەوتن ئەنجام بدەین.'' 

جەختیشی کردوتەوە لەوەی بە پێچەوانەوە، ئەرکی نوێ بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا تاوتوێ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، واشنتۆن جەخت لەسەر گرنگی بوونی هێزەکانی هێزەكانی سوریای دیموکرات لە ناو سوپای سوریا دەکاتەوەو، جەختیكردووە، بەبێ ئەو هێزانە دۆخەکە کارەساتاوی دەبێت بۆ حکومەت.




AM:10:36:14/08/2025