لە دێرەزور شەڕێکی قورس لە نێوان هەسەدە و سوپای شەرع ڕویداوە بەهۆیەوە ١٠ کەس بوونەتە قوربانی.
ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، بڵاویکردەوە، کۆمەڵێک چەکدار لە شارۆچکەی گرانیج لە دێرەزور هێرشیان کردە سەر چەند شەڕڤانێکی هەسەدە لە ناو دەرمانخانەیەک گەمارۆدرابوون.
ئاماژە بەوەشکراوە بەهۆی هێرشەکانەوە سێ چەکدار بریندرابوون و یەکێکی دیکەش کوژراو، هەروەها شەش شەڕڤانی هەسەدە بە بارمتە گیراون کە دووانیان ئازاد کراون و چواری دیکەیان هێشتا دەستبەسەرە.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەسەدە ڕایگەیاند'' پێدەچێت ئەو چەکدارانەی کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە سەر بە داعش بێت و تا ئێستا هیچ شتێک ڕوون نییە.''
لەلایەکی دیکەشەوە لە بەشی ڕۆژئاوای ڕووباری فورات لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریاوە هێرش و بۆردومان بۆ سەر هەسەدە ئەنجام دەدرێت.
ڕوانگەی سوری، باسی لەوەشکرد، هەسەدە دەستیان کردوە بە ئۆپراسیۆنی گەڕانێکی چڕ بە دوای بارمتەکاندا هەروەها، گروپە چەکدارەکانی تۆمەتبار کردوە بەوەی چەکداری ئێرانی و حەشدی شەعبی لە ڕیزەکانیان بوونی هەیە.