بەپێی ئەو داتایەی ماڵپەری جیهانی ئەلێكسا بۆ ریزبەندی ماڵپەڕەکان بڵاویدەکاتەوە، سپی میدیا، 10 پڕ خوێنەرترین سایتە کوردییەکان بڵاودەکاتەوە، کە بەشێوەیەکی گشتی خەندان یەکەمەو لەنێو ئەهلییەکانیشدا سپی میدیا لەپێشی هەموویانەوەیە.
ماڵپەڕی ئەلێكسا کە ریزبەندی ماڵپەڕەكان دەكات لەسەر ئاستی وڵاتان و جیهان، ئەم ریزبەندیكردنەش بەپێی ژمارەی سەردانكەران بۆ ماڵپەڕەكان ئەنجام دەدات.
لەناوخۆی عێراقدا، سایتی خەندان بە پلەی یەكەم دێت، سایتی رووداو بە پلەی دووەم دێت، باس نیوز بە پلەی سێیەم دێت، کەی ئین سی بەپلەی چوارەم و، سپی میدیا کە پلەی پێنجەمە، لەناو ئەهلییەکانیشدا بەپلەی یەکەم دێت.
ئەمەش ریزبەندی (دە) سایتی كوردیە لە عێراقدا، کە ماڵپەرە جیهانییەکانی وەک گوگڵ و یاهو فەیسبووک ..هتد، ئەوانیش لەنێو ریزبەندەکەدان. بەم شێوەیەیە:
1ـ خەندان، شەش هەمینە
2ـ روداوو، یازدەهەمینە
3ـ باس نیوز، شانزە هەمینە
4ـ knnc، حەڤدەهەمینە
5ـ سپی میدیا، بیست و یەک هەمینە کە لەنێو ئەهلییەکانیشدا لەپێش هەموویانەوەیە.
6ـ nrttv،بیست و چوارەمینە
7ـsnnc ، بیست و هەشتهەمینە
8ـ لڤین پرێس، سی و شەشەمینە
9ـ pukmedia، چەلەمینە
10ـ وشە، چلو حەوتەمینە
ئەم داتایانە رۆژی ١٠ کانوونی یەکەم لە ئەلێکسا وەرگیراون.