مەلا ڕەشید کۆچەر لە قەزای سێمێل لەسەر رەخنەگرتن لە دەسەڵات دەستگیر کرا.
پەیامنیری(سپی) رایگەیاند" مەلا رەشید کۆچەر ئەمڕۆ پێنجشەممە لە قەزای سێمێل دەستگیر کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم مەلایە پێشتر خۆبەخش بووە و وتاربێژی لێ قەدەغە کراوە. لە ئێستادا لەسەر رەخنە گرتن لە دەسەڵات دەستگیر کراوە و لایەنەکانی دەسەڵات لەسەر ئۆپۆزیسیۆن هەژماری دەکەن.
بە پێی زانیارییەکانی سپی مەلا رەشید کۆچەر بەرنامەیەکی هەفتانەی ئایینی لە کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) هەبووە.
هەروەها زۆرجار لە ڕابردوودا ناوبراو ڕەخنەی تووندی لە وەزارەتی ئەوقاف و حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتبوو.