وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕی پارەی داشکاو بۆ خوێندنی ئەمسااڵ ئاشکرا دەکات و دەڵێت” خوێندنی پارالێڵ و ئێواران لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بە رێژەی ٪٤٥ داشکان بەردەوام دەبێت”.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەمیدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە" داشکاندن لە کرێی خوێندنی پاراێڵ و ئێوارانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ئەمساڵی خوێندن بەردەوامی دەبێت".
ئاماژەی بەوەشداوە، مامۆستاکان لە ١ی ٩پەیوەندی بە زانکۆ و پەیمانگەکانەوە دەکەن و سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن کراوە، هاوکات لە رۆژی ١ی ٩ تا ١ی ١٠ رۆژەکانی دەستپێکی خوێندن و تاقیکردنەوەکان و کۆتایی خوێندن دیاری دەکرێت.
جەختیشیکردەوە، زۆرترین دەرفەت بۆ دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی دەرەخسێنین و داشکاندن بۆ خوێندنی پارالێڵ و ئێواران لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بە رێژەی ٪٤٥ بەردەوامدەبێت، هەروەها لە زانکۆ و پەیمانگە ئەهلییەکان بە رێژەی ٪١٠ تا ٪٢٥ بەردەوامدەبێت.