ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار رادەگەیەنێت

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار رادەگەیەنێت، كە لەناو بازاڕی سلێمانی تەقەیان لە هاووڵاتییەك كرد و برینداریان كرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هەردوو تۆمەتباری تەقەكردنەكەی ئەمڕۆی ناوشاری سلێمانی بەناوی ( أ .ع) (م.ع) دەستگیركران، كە برای یەكترن و لەسەر دەمەقاڵێ، دراوسێ دووكانێكی خۆیان بریندار كرد.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، بریندارەكە دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانە كراوە و باری تەندروستی جێگیرە، هەردوو تۆمەتبارەكەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٤٠٦، راگیراون.




PM:10:42:14/08/2025