موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل هەپەگە له مه‌راسیمی ٤١هه‌مین ساڵیادی جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ی ١٥ی ئاب رایگه‌یاند كه ته‌نها به ئازادیی جه‌سته‌یی عه‌بدوڵا ئۆجەلان پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی ده‌كرێت بگاته ئه‌نجام.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی ئاب به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ی ١٥ی ئابه‌وه، له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا مه‌راسیمێك ئه‌نجامدرا و تیایدا موراد قه‌ره‌یلان له وتارێكدا رایگه‌یاند" گه‌ریلا ته‌نها له‌پێناو خۆیدا نه‌هاتووەتە سه‌ر چیا و تا ئۆجەلان ئازاد نه‌بێت؛ پرۆسه‌ی ئاشتی ناگاته ئه‌نجام.
قەرەیلان وتیشی"گه‌ریلا ده‌ست له چه‌ك هه‌ڵبگرێت و بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئۆجەلان له ئیمراڵی بمێنێته‌وه؟ ئه‌مه قبووڵ ناكرێت".
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هەپەگە) پێكهێنانی كۆمسیۆنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی تورکیای بە هه‌نگاوێكی گرنگ وەسف کرد و رایگەیاند"پابه‌ندین به بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی ١٢یەمینی په‌كه‌كه و بانگه‌وازی ١٩ی حوزه‌یرانی ئۆجەلانەوە.
لە کۆتایی وتارەکەشیدا ئۆجەلان جەختی کردەوە لەوەی ئه‌گه‌ر یاسایەکی باوه‌ڕپێكراو دابڕێژرێت، په‌كه‌كه هه‌موو ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كانی خۆی له بنیاتنانی كۆماری دیموكراتیك‌دا جێبه‌جێ ده‌كات.