بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور بە میدیاکانی نزیک لە دەسەڵاتی ڕاگەیاند” وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستانمان ئاگادار کردەوە، کە ئێمە وەکو کۆمپانیای نەوتی باکوور ئامادەیی تەواومان کردووە بۆ وەرگرتنی نەوت.”
عامر خەلیل دەڵێت” وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پێی راگەیاندین، هێشتا لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی بڕیارە رۆژی شەممە لەگەڵ کۆمپانیاکاندا کۆببنەوە، ئێمەش چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەکە دەکەین.”
ئاماژەی بەوەشکردوە” لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پێیان وتین هێشتا بڕەکە دیار نییە کە چەند رادەست دەکەین، بەڵام ئاگادارین ئێستا رۆژانە ١٥٠ هەزار بەرمیل بەرهەم دێت،٥٠ی بۆ ناوخۆ و ١٠٠ هەزاریش بۆ هەناردەکردنەوە، بەگوێرەی زیادبوونی بەرهەمیش، بڕی هەناردەکردن زیاتر دەکرێت."