شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرای دەکات کە لە سبەی شەمەوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و دەڵێت" چالاکبوونی با کەم دەبێتەوە".
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند " لەئەنجامی کاریگەری ناراستەوخۆی بارستە ھەوایەکی سارد لە باکوری ئێرانەوە لە سبەی شەمەوە پلەی گەرمی لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەرێژەی ٣ تا ٤ پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت ، ".
دەشڵێت" لەگەڵ کەمبوونەوەی خێرایی بای باکوری رۆژھەڵات کە لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین ماوەی دوو رۆژە چالاکبووە خێرایەکەی کەمدەبێتەوە بۆ نێوان ١٥ تا ٢٥کم لە کاتژمێرێکدا" .
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەی شەمە
سلێمانی ٤٠ پلە
ھەولێر ٤٢ پلە
دھۆک ٤٢ پلە
ھەڵەبجە ٤١ پلە
کەرکوک ٤٤ پلە
ئیدارەی گەرمیان ٤٥ پلە
ئیدارەی راپەرین ٤٢ پلە
ئیدارەی سۆران ٤١ پلە
ئیدارەی زاخۆ ٤١ پلە