بەپێی وتەی سەرچاوەیەک کە بەرپرسی باڵایە لە حکومەتی عێراق، رەتیدەکاتەوە هەرێم پابەند بووبێت بە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت و دەشڵێت "تائێستا هەرێم نەوت و داهاتی نانەوتی رادەست نەکردووە و، هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان رۆڵ دەگێڕن".
ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق بە میدیاکانی رایگەیاندووە "هێشتا وەزارەتی نەوتی عێراق لەنێوان هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت گیریخواردووە و هەرێم و کۆمپانیاکان رۆڵ دەگۆڕنەوە لە کات کوشتن و دواخستنی رادەستکردنی نەوت و بەوهۆیەوە تائێستا یەک بەرمیل نەوتیان وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا رۆژانە بەرهەمهێنانی نەوت و بەقاچاخبردنی بەردەوامە و بردنی داهاتەکەشی بەردەوامە".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، هەرێم رەتیدەکاتەوە مامەڵە لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی عێراق و لیژنە هاوبەشەکان بکات بەجۆرێک نوێنەرانی هەرێم رەتیدەکەنەوە واژۆ لەسەر کۆنوسی کۆبوونەوەکان بکەن، هەر بەوتەی ئەو سەرچاوە "ئەنجامەکەش ئەوەیە کە نە داهاتی نەوت و نە داهای نانەوتی رادەست نەکراوە ئیتر چۆن مووچەی هەرێم خەرجبکەن".
ئەوەش لەکاتێکدایە، ١٣ی ئەم مانگە حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، رێککەوتنێکی نوێیان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر نەوت کردووە و ئامادەن نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکەن.