ماوەیەکە کەمئاوی شاری سلێمانی گرتۆتەوە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، رایگەیاند، گرفتی کەمئاوی چارەسەردەکرێت.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، راگەیاند" ئەمساڵ بەهۆی کەمبارانییەوە چەند جارێک گرفتی کەمئاوی لە بەشێکی گەڕەکانی سلێمانی دروستبوو، بەڵام ئێستا وردە وردە پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە."
لە درێژەی لێدوانەیەکیدا وتیشی " ئێستا بەشێکی گەڕەکەکان بە سێ رۆژ جارێک ئاویان پێدەگات و کار بۆ ئەوە دەکەین پێدانی ئاو لە سەرجەم گەڕەکەکان ئاسایی ببێتەوە".
ئاماژەی بەوەش کرد "بە تەواوبوونی هێڵی یەکی دوکان-سلێمانی، بڕێکی زۆر ئاو دێتە ناو پرۆژەکانەوە و دەبێتە هۆی زیادکردنی ئاو بۆ هاوڵاتییانی سلێمانی، کە هیوادارین لەم چەند رۆژەدا تەواوببێت”.