بە بۆنەی ساڵیدای دامەزراندنی پارتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" گه‌وره‌ترین به‌رپرسیاریه‌تی بۆ گه‌یاندنی گه‌لی كوردستان به كه‌ناری ئارامی، ده‌كه‌وێته سه‌رشانی پارتی".
لە پەیامەکەدا هاتووە" به‌رپرسیاریه‌تیی مێژوویی و نیشتمانیی پارتی وا ده‌كات كه پێشه‌نگی پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی و كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی كوردستان و ده‌ستپێشخه‌ر بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه و ناكۆكییه‌كان".
دەقی پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی :
له یادی (79) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستاندا، به شكۆدارییه‌وه بارزانیی نه‌مر، دامه‌زرێنه‌ری پارتی و ڕێبه‌ری ڕۆحیی گه‌لی كوردستان و ته‌واوی ئه‌و قاره‌مان و شۆڕشگێڕ و پێشمه‌رگه نه‌به‌ردانه به‌بیر ده‌هێنینه‌وه كه دڵسۆزانه له‌پێناو ئازادیی كوردستاندا، گیانیان به‌خشی. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاكیاندا داده‌نوێنین و سڵاو له خێزان و كه‌سوكاریان ده‌كه‌ین.
ئه‌م یاده پیرۆزه له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ته‌واوی گه‌لی كوردستان و له جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و سه‌ركردایه‌تی و ئۆرگانه‌كان و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ر و دۆستانی پارتی پیرۆز ده‌كه‌م. به ئومێد و بڕواوه به‌ڵێنی به‌رده‌وامیی كار و كۆشش له‌پێناو ئامانجه باڵاكانی پارتی و هێنانه‌دیی مافه‌كانی گه‌لی كوردستاندا، دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
پارتی به‌ر له (79) ساڵ له دۆخێكی ئاڵۆز و دژواری ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ك پێویستییه‌كی ژیانی و له‌پێش دامه‌زرا، تاكوو سه‌رفرازانه ڕێبه‌ری و سه‌ركردایه‌تیی گه‌لی كوردستان به‌ره‌و ئازادی بكات. ئێستاش به‌پێی مێژوو و ئاماده‌یی و ڕۆڵ و پێگه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی كوردستانی، گه‌وره‌ترین به‌رپرسیاریه‌تی بۆ گه‌یاندنی گه‌لی كوردستان به كه‌ناری ئارامی، ده‌كه‌وێته سه‌رشانی پارتی.
به‌رپرسیاریه‌تیی مێژوویی و نیشتمانیی پارتی وا ده‌كات كه پێشه‌نگی پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی و كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی كوردستان و ده‌ستپێشخه‌ر بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه و ناكۆكییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ریی كوردستان بكات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسی و ئاڵنگارییه‌كان و گۆڕینیان به ده‌رفه‌ت و خزمه‌ت بۆ ئێستا و داهاتووی گه‌ل و وڵات. له‌مپێناوه‌شدا، پارتی وه‌ك هه‌میشه هه‌موو قوربانییه‌ك ده‌دات.
وه‌ك چۆن له هه‌موو كێشه و ئاڵۆزی و هه‌وراز و نشێوه‌كانی مێژوودا، پارتی سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز مایه‌وه، هه‌رواش به دانایی و ئیراده‌ی به‌هێزه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئومێد و خه‌ونه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌دی ده‌هێنێت. بۆ ئه‌مه ده‌بێ به‌رده‌وام خۆمان له‌گه‌ڵ پێشهات و پێشكه‌وتنه‌كان و گیانی سه‌رده‌م و پێداویستییه‌كانیدا نوێ بكه‌ینه‌وه و پارتی وه‌ك هه‌میشه، ئومێد، گارانتی، گیان و داینه‌مۆی به‌ره‌وپێشچوونی گه‌لی كوردستان بێت.
سڵاو له یادی 16ی ئاب، دروود بۆ گیانی شه‌هیدانی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
16ی ئابی 2025