بەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە و نادیاری چارەنووسی دابەشكردنی، جارێكی دیكە بایكۆتی دەوام دەستی پێكردەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئاب نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ لە شارەزور، ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتیان بڵاو کردەوە و دەڵێت" بەهۆی بایکۆتی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو، لە ئێستادا لەهۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان تەنیا حاڵەتی فریاکەوتن (گوارئ) دەبینرێت."
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرەرای ئەوەی زیاتر لە ١٦ رۆژ لە مانگی ٨ تێپەڕیوە بەڵام تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتوە.