کەشناسی: شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین بەڕێوەیە

کەشناسی پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین بۆ هەرێم دەکات و دەڵێت”لە چەند کاتژمێری داهاتوو دەگاتە هەرێم”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتودا ئەگەری کاریگەری شەپۆڵێکی خۆلبارین ڕوو لە ناوچەکانی بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و سنووری باشووری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە پارێزگای کەرکوک بکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، کاریگەری ئەم خۆڵبارینە لە بەشەکانی باکووری رۆژئاوای عێراق سەرچاوەی گرتووە و پێشبنی دەکرێت کاریگەریەکەی بۆ ماوەی چەند کاتژمێریک بمێنێتەوە لەسەر ئەو ناوچانە .

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بەرەوو دابەزین بچن، و کەش و هەوا بەرەو فێنکی بروات، هاتنی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە پلەکانی گەرما بەبەرزی دەهێڵیتەوە.




PM:05:42:16/08/2025