وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی رادەستکردنی داهاتی نانەوتییەوە وەڵامی وەزیری دارایی عێراق دەداتەوە.
میدیای یەكێتیی ناوەڕۆكی وەڵامی وەزیری دارایی هەرێم بۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سەبارەت بە داهاتی نانەوتی بڵاوكردەوە تێدا هاتووە” جگە لە داهاتی فیدراڵی، باج، گومرگ و ئەو داهاتانەی پەیوەستن بە حکومەتی عێراقەوە، سەرجەم داهاتەکانی دیکە (وەک کرێی خزمەتگوزارییەکان)، دەگەڕێنەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان.”
ئەم وەڵامەی وەزیری دارایی هەرێم بۆ وەزیری دارایی عێراق لە کاتێکدایە تاوەکو ئێستا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە.
هەرێمیش دەڵێت، "تاوەکو دڵنیانەبین مووچەی مانگی شەش دەنێردرێت 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا ناکەین".