ئه‌ندامێکی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەییاند” دوور و نزیك ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، په‌یوه‌ندی به یه‌كێتییەوە نییه و بابه‌تێكی یاساییه.”
له‌تیف نێروه‌یی لە لێدوانێكدا كە لە پێگەی فەرمی یەکێتیی بلاوبوتەور هاتووە” سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی لە بەكارهێنانی زمانی زبر‌و قسەی نەشیاو خۆیان بە سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بەراورد نەكردوە، هیچ ئه‌ندامێكی مەكتەبی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی لە پای ئەو هەموو تۆمەت و ناوزڕاندنە نه ك هه‌ر سكاڵایان له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید تۆمار نه‌كردووه.”
راشیدەگەیەنێت” ئه‌گه‌ر ئێمه له‌سه‌ر ته‌شهیرو تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌كانی سكاڵا تۆماربكه‌ین، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌وان هه‌موو رۆژێك سه‌ردانی دادگا بكه‌ن و ئێمه خۆمان ناگه‌یه‌نینه ئه‌و ئاسته‌ی وه‌ڵامی ئه‌وان بده‌ینه‌وه.”