فوئاد حسێن: لێكگەیشتن هەیە لەبارەی رادەستكردنی نەوت بە بەغدا و چارەسەرەكە كاتییە

فوئاد حسێن ئاشکرایدەکات، ڕێککەوتنی کێشەکانی نێوان بەغداد و عێراق کاتیە و دەبێت کاری زیاتر بکرێت. 

وەزیری دەرەوەی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (شمس) ڕایگەیاند” كورد لەسەر بنەمای دەستور لێكدانەوە بۆ كێشەكان دەكات، دەستور نا ناوەندی و فیدراڵییە، لە بەغدادش پشتیان بە یاساكان بەستووە، زۆرینەی یاساكانیش یاسای كۆنن و ناوەندین.”

ئاماژەی بەوەشکرد، لێكگەیشتنێكی روون هەیە لەبارەی رادەستكردنی نەوت بە بەغداد، چارەسەرەكە كاتیە و چارەسەری هەمیشەیی دەبێت لەڕێی یاسای نەوت و غازە بێت، ئەم چارەسەرە تا كۆتایی ئەم ساڵە.

وتیشی” لەڕووی دەستورییەوە، كاری بەغداد نییە مووچە بدات بە فەرمانبەرانی هەرێم، دەبێت پشكی هەرێم بنێرێت و ئەوە كارە پەیوەستە بە حكومەتی هەرێم.”



PM:11:40:16/08/2025