لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێكی خۆڵبارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چڕتر بووەتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیێنراوێكدا هۆشداریی دەداتە شۆفێران كە بە هۆی كەمبوونەوەی ڕادەی بینین.
بەپێی ڕاگەیێنراوێكی کەشناسی هەرێمی كوردستان شەپۆلێکی خۆڵبارین لە دوێنێشەوەوە رووی لە هەرێم کردووە و لە بەشەكانی باكووری ڕۆژئاوای عێراقەوە سەرچاوەی گرتووە و زیاتر ئیدارەی گەرمیان و باشووری پارێزگای هەولێر و بەشێك لە پارێزگای كەركووكی گرتووەتەوە و پێشبینیش دەكرێت تاوەكوو چەند كاتژمێرێكی دیكەش بەردەوام بێت.
لەلایەكی دیكەوە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیێنراوێكدا هۆشداریی دەداتە شۆفێران كە بە هۆی كەمبوونەوەی ڕادەی بینین، لەپێناو سەلامەتیی گیانی خۆیان باشتر پابەندی ڕێنماییەكان بن و بەرپرسیارانە شۆفێری بكەن.
بەڕێوەبەرایەتییە ڕێنمایی بە شۆفێران دەدات كە ماسكی سەلامەتی بەكاربهێنن و ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئۆتۆمبێلەكان بهێڵنەوە، سەبارەت بە ناوچە شاخاوییەکانیش و ڕێگاکانی دەرەوەی شار تا دەكرێت بەکار نەهێنرن و گەشتەکان دوا بخرێن تا ئەو کاتەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە کۆتایی پێدێت.