هاوپەیمانان بەرامبەر هێرشەکانی سەر هەسەدە هەڕەشە دەکات و لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت" كاردانهوهی زۆر توندمان دهبێت لهكاتی مهترسیی بۆسهر هاوبهشهكانمان چ له زهوی و چ له ئاسمانهوه".
هێزی ئەرکی هاوبەش "ئۆپەراسیۆنی چارەنوسی سروشتی CJTF-OIR " دوای ئەوەی هەڕەشەکانی گروپە چەکدارەکان و تورکیا لەسەر هەسەدە لە دێرەزور زیاد بوو، لەپەیامێکدا ڕایگەیاندووە" دڵنیابن لەگەڵ هاوبەشەکانمان کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشو سەقامگیریی لەناوچەکەداو كاردانهوهی زۆر توندمان دهبێت لهكاتی مهترسیی بۆسهر هاوبهشهكانمان چ له زهوی و چ له ئاسمانهوه."
لە ماوەکانی رابردوودا جموجۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ڕۆژئاوای کوردستان زیادیکردەوە و لەو نێوانیشیاندا کەلوپەلی سەربازی هاوپەیمانان ناوبەباو لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو رۆژئاوا گواستراوەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ تا ناوەڕاستی ئەمساڵ ٨٦ هێرشی چەکدارانی داعش و گروپەکانی سەر بە تورکیا کراونەتە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات بە تایبەتی لە پارێزگای دێرەزوور و بە دەیان شەرڤانی هەسەدە کوژراون .
بەشێوەیەکی بەرچاویش لەم دوو مانگەی ئاخردا هێرشەکان زیادیان کردووە و ژمارەی قوربانییەکانی هەسەدە لە بەرزبونەوە دایە.