خۆڵبارین بەردەوام دەبێت

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە وئاماژە بەوەدەکات کە خۆڵبارین ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ یەک شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و تۆزوخۆڵ دەبێت، کاریگەری ئەم تۆزو خۆڵە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی گرتۆتەوە ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت لە هەندێ کاتدا کەم دەبێتەوە لە هەندێ کاتدا زیاد دەکاتەوە سنووری ئیدارەی گەرمیان شەپۆڵی خۆڵبارین زیاتر دەبێت لە هەندێ کاتدا سنووری ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆک کاریگەری خۆڵ بارین کەمتر دەبێت . 

جەختیش دەکاتەوە کە پلەکانی گەرما لە هەندێ ناوچە نزیک دەبێتەوە لە هەندێ ناوچەش نزم دەبێتەوە بەیەک پلەی سیلیزی. 

ئاشکراشی کردووە کە سبەی دوو شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و ئەگەری کاریگەری تۆزوخۆڵ لەسەر بەشێک لە ناوچەی جیاجیا دەبێت  و پلەکانی گەرما  کەمێک نزم دەبێتەوە لە هەندێ ناوچە نزیک دەبێتەوە وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە..

هەولێر : ٤٢  پلەی سیلیزی 

سلێمانی : ٤٠  پلەی سیلیزی

دهۆک : ٤١ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤٤ پلەی سیلیزی
 
زاخۆ : ٤٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٤٢ پلەی سیلیزی

سۆران : ٤٠ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٣١ پلەی سیلیزی

گەرمیان ٤٤ پلەی سیلیزی




AM:11:50:17/08/2025