بڕیارە لە مانگی ئەیلولدا هێزەکانی هاوپەیمانن لە فڕۆکەخانەی بەغدا و لە سەربازگەی عەین ئەسەد پاشەکشە بکەن و لە هەولێر نیشتەجێ بن.
سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراقی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (ئەلجەزیرە)ی قەتەری، ئاشکرایکرد؛ کە هێزەکانی ئەمریکا لەمانگی ئەیلولی داهاتوودا دەست بە کشانەوەی تەواوەتی لە بنکەی عەین ئەسەد و فڕۆکەخانەی بەغدا و بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەرەو هەولێر دەکشێنەوە.بەرەو شاری هەولێر دەچن.
ئەو سەرچاوە راشیگەیاندووە کە " کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا دەبێت و ئەمەش جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەیە کە لەنێوان بەغدا و واشنتندا کراوە".
ئاماژەشی بەوەداوە کە "ڕاهێنەرە سەربازییەکان لە وڵاتدا دەمێننەوە و مانەوەیان پەیوەندی بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە نییە".