ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر مووچەی هەرێم دەدات

کۆبوونەوەی سێشەممەی داهاتوو لەسەر مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و ئەگەر بەغدا بیانوی نوێ نەدەزۆزێتەوە دەبێت  رەشنوسی نێوان هەرێم وبەغدا لەم کۆبوونەوەیەدا باس بکرێت وبڕیاری لەسەر بدرێت.

رۆژی سێشەممە  كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی لەو كۆبوونەوەیەدا رەشنوسی هەردووک شاندی هەرێم و عێراق تاوتوێ بکرێت و پرسی ناردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یەكلایی بكرێتەوە .

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی پارتی بابەتی نەوت كۆتایی هاتوە و دەبێت هەرێم پابەندی خۆی بسەلمێنێت وگفتوگۆکان بە ئاراستەی چارەسەر قۆناغی باشی بڕیوە، بەڵام ئەوەی ناکۆکی لەسەر پرسی داهاتی نانەوتییە و لەگەڵ ئەو ناکۆکییەی لەر نێوان کۆمپانیاکانی نەوت و وەزارەتی سامانە سروشتی هەرێمە.

زانیارییەکان دەریدەخەن کە ئەگەر ئەم هەفتەیە رێکارەکانی هەناردەکردنی نەوت دەست پینەکاتەوە کێشەکانی هەرێم و بەغدا قووڵتر دەبێتەوە و زیانی گەورەش بەر خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەوێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە مانگی ٨ بەرەو کۆتایی دەروات و تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم چاوەڕێی مووچەی مانگی ٦ دەکەن و تا ئێستاش کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم وبەغدا پرسی مووچەیان یەکلایی نەکردووەتەوە و هەر یەکە لە حکومەتی هەرێم و بەغدا رێکنەکەووتن دەخەنە ئەستۆی یەکدی.




PM:12:34:17/08/2025