رۆژی یەکشەممە ١٧ی ئاب نووسەر و رۆژنامەنوسی دێرینی شاری سلێمانی ئەنوەر برزوو کۆچی دوایی کرد.
ئەنوەر برزوو جگە لەوەی نووسەر ورۆژنامەنوس بووە هاوکات بەدرێژایی تەمەنی خۆی سەرقاڵی کتێبخانە و فرۆشتنی کتێب بووە .
لەسەردەمی رژێمی سەدامدا رۆشنبیرانی سلێمانی و بە تایبەتی گەنجەکان هەمیشە لەرێگەی ئەنوەر برزووەوە کتێبە قەدەغەکراوەکانی بزووتنەروەکانی چەپ و ناسیۆنالیزمیان لەلای ئەم دەستکەوتووە، لەدوای راپەڕینیشەوە زیاتر لە ٣٠ ساڵە خاوەنی کتێبخانەی پەیام بووە لە تەنیشت باخی گشتی.
ئەنوەر برزوو بەهۆی نەخۆشییەوە چەند ساڵێکە کتێبخانەکەی داخراوە و لە ماڵەوە بە نەخۆشی ماوەتەوە و تا ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٥ کۆچی دوایی کرد.