هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی گرنگ بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلانە ئاگادار دەكاتەوە كە ئۆتۆمبێلەكانیان بەهۆی هەر جۆرە كەیسێكی یاسایی دەستی بەسەردا گیراوەو نێدراوە بۆ گەراجە دەستبەسەردا گرتن.


ئەمڕۆ یەكشەممە ١٧ی ئاب بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە:"هەموو جۆرە سوارڕەوێك كاتێك بە هۆی هەرجۆرە كەیسێكی یاسایی دەستی بەسەردا گیرا بە (بڕیاری دادوەر) وە نێردرا بۆ گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستاندا، لەكاتی گێڕاندنەوەی سوارڕەوەكە بۆ خاوەنی شەرعی هیچ جۆرە كرێیەكی گەراجانەیان لێ وەرناگیرێت."

ئەوەش روونكراوەتەوە، ئەو هەنگاوە بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.




PM:01:59:17/08/2025