دوو وەفدی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسی مووچە دەچنە بەغداد

بڕیارە دوو وەفدی هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی پرسی داهاتی ناوخۆیی و مووچە سەردانی بەغداد بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ئاب سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم بە میدیای یەکێتی راگەیاند" هەرێم ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی ئامادەکردووە و لەم هەفتەیەدا کێشەی مووچە یەکلاییدەکرێتەوە".

وتیشی" لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا، دوو وەفدی هەرێم دەچنە بەغداد، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە و راپۆرتی خۆیان لەبارەی خەرجی و داهاتەکان پێشکەشدەکەن".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا، حکومەتی عێراق دەەستدەکات بە هەنگاوەکانی بۆ رێککەوتن لەگەڵ تورکیا بەمەبەستی هەناردەکرندەوەی نەوتی هەرێم.




PM:03:17:17/08/2025