سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراكی مانگانە دابەشدەكرێت

بازرگانی و خۆراكی سلێمانی بریكارەكانی خۆراكی ناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار دەكاتەوە، بڕیارە سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراكی مانگانە دابەشبكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە ١٧ی ئاب بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و خۆراكی سلێمانی لە راگەیەندروێكدا بریكارەكانی خۆراك لە ناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار دەكاتەوە و دەڵێت، كە سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراكی پێنجەم بە داتای مانگی حەوت دابەش دەكەن.

داواش لە بریكارەكانی دابەشكردن خۆراك كراوە لەكاتی دابەشكردنی خۆراكدا رەچاوی ئەوە بكەن هەر ماددەیەك خراپبوو و بە كەڵكی خواردن نەهات دابەشی نەكەن، لە بەرامبەردا كۆمپانیای خۆراك ئاگادار بكەنەوە بۆ ئەوەی بۆیان بگۆڕن.

ماددەكانی سەبەتەی پێنجەمی خۆراك پێكهاتووە لە:

برنج: سێ كیلۆ گرام

شەكر: یەك كیلۆ گرام

زەیت: یەك لیتر

نیسك: ٢٥٠ گرام

لەتكەنۆك: ٧٥٠ گرام

دۆشاوی تەماتە: ٤٠٠ گرام




PM:04:15:17/08/2025