بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین هۆشداری توند دەداتە هاوڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین هۆشداری توند دەداتە هاوڵاتیان و داوادەکات وێنەکانین بە شێوەی گشتی بڵاونەکەنەوە. 
 
بەڕێوەبەراییەتیەکە دەڵێت'' ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنورەکەمان دەکەینەوە ماوەیەکە باندێک پەیدابوون هەڵدەستن بە داونلۆدکردنی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کەوا لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی و پەیوەندیکردن وەک (سناپ چات ، فەیسبووک ، ئینستاگرام .....) بە گشتی دادەنرێت، دواتر هەڕەشەیان پێ لە خاوەنی وێنە و ڤیدیۆیەکە دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پارە. 

ئاماژە بەوەشکراوە ئەو باندە بە پێچەوانەوە بڵاوی دەکەنەوە، جگە لەوەش هەڵدەستن بە بڵاوکردنەوە و دەستکاریکردن و دانانی نووسینی نەشیاو لەسەر وێنە و ڤیدیۆکان، دوور لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و ئینسانی و ئاینی.

هەروەها، لە ئەگەری ڕوودانی هەر حاڵەتێکی لەم چەشنە دەتوانن سەردانی نوسینگەکانی قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بکەن، هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوورەکەمان دڵنیا دەکەینەوە هێزەکانمان بەردەوامن لە بەدواداچوون و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە بەم کارە هەڵدەستن.




PM:10:01:17/08/2025