کاروان گەزنەیی لە شوێنی سەعدی پیرە وەک وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دیاری کرا.
هاوکات، سەعدی پیرە وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە ئەرکەکەیدا بەردەوام دەبێت.
کاروان گەزنەیی، ڕۆژی ٧ی ئایاری ١٩٩٠، لە هەولێر لەدایکبووە و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا هەیە.
هەروەها، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستانە و وتەبێژی لیستی یەکێتی بووە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، جێگری لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستان و ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی بوو.